لە بەغدا و چەند شارێكی تر خۆپیشاندان دەست پێدەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

بڕیارە رۆژی سێشەممە 25 ی ئایار خۆپێشاندان لە بەغدا و چەند پارێزگایەكی دیكەی عێراق بەڕێوەبچێت، كە تێیدا داوای جێبەجێكردنی داواكارییەكانی خۆپیشاندانەكانی كۆتایی ساڵی 2019 دەكەن.

دەستپێكردنەوەی خۆپیشاندانەكان لە عێراق هاوكاتە لەگەڵ چەند رووداوێكی كوشتنی چالاكوانانی خۆپیشاندانەكان و كاندیدی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق كە بڕیارە لە 10_10_2021 ئەنجام بدرێت.

پێشتر لە (25) تشرینی یەكەمی ساڵی (2019) خۆپیشاندان لە عێراق لە دژی گەندەڵی و نەبوونی خزمەتگوزاری و خراپی سیستمی بەڕێوەبردنی وڵات بەڕێوەچوو كە تیایدا زیاتر لە (700) خۆپیشاندەر كوژران و زیاتر لە 20 هەزار كەسیش برینداربوون، داواجار كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆكوەزیرانی پێشووی عێراق هەڵوەشایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا