ژاپۆن بەشداری لە بنیتنانەوەی عێراق دەكات

پۆڵەتیك پرێس

ژاپۆن ئامادەیی وڵاتەکەی دوپاتكردەوە بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی ژێرخانی عێراق بەتایبەت ئەو شارانەی كەبەهۆی شەڕی تیرۆرەوە زیانیان پێگەشتووە و دواتر ئازادكراون.

نوسینگەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، قاسم ئەعراجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لەگەڵ  سوزوکی کۆتارۆ باڵیۆزی ژاپۆن لە بەغدا پەیوەندییەکانی عێراق و ژاپۆن و بەهێزکردنی بەرژەوەندییەكانی هەردوو وڵات و دوایین پەرەسەندنەکانی بارودۆخی سیاسی و ئەمنیان لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی تاوتوێ کردووە .

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق  داوای لە باڵیۆزی ژاپۆن کردووە، کە هاوکاربێت لە بنیاتنانەوەی قەزای شنگالداكە بەهۆی شەڕەوە توشی وێرانکردنكاری بۆتەوە .

ئاماژەی بەوەشكردووە، شنگال شارێکی پێکەوەژیانی ئاشتیانەی ڕاستەقینەیە لەعێراقداو  پێویستی بە پاڵپشتی نێودەوڵەتی هەیە بۆ پێشخستنی لەبوارە جیاوازەكاندا.

لای خۆشیەوە باڵیۆزی ژاپۆن لە بەغدا وتی” وڵاتەکەی ئامادەیە پشتیوانی عێراق بکات لەبنیاتنانەوەی ئەو شارانەی ئازادکراون ، بەشنگالیشەوە ئەویش بەدروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بەتایبەت لەوناوچانەی کە خەڵکەکەی  بەدەست تیرۆرەوە ئازارو زیانی  گەورەیان چەشتووە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا