حزبە كوردستانییەكانی كەركوك پێكەوە ئاگری نەورۆز دەكەنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حزب و لایەنە سیاسیە كوردییەكانی كەركوك بڕیاریانداوە پێكەوە ئاگری نەورۆز بكەنەوە و لەو بارەوە لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا رایانگەیاند، ئەمڕۆ هەموومان پێكەوە، لەسەر قەڵای دێرینی كەركوكەوە.. بە جلوبەرگی ئاڵ و واڵای نەتەوەیی و ئاڵای كوردستانەوە.. جەژنی نەورۆز و یادی راپەڕین و (31)مین ساڵەی رزگاركردنی شاری كەركوك پیرۆز دەكەین.

لە بەشێكی دیكەی بەیاننامەكەدا هاتووە، لە كاتێكدا ئەم ساڵ جەژنی نەورۆز و یادی (31) ساڵەی راپەڕین و ئازادكردنی كەركوك دەكەینەوە، هەم ناوچەكە و عێراق، هەم ئاڵنگارییەكانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی لە هەڵكشاندایە، تا دێ پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەكان بە دۆخێكی نا سروشتیدا تێدەپەڕێ، هەروەها (پێك-نەهێنانی) حكومەتی نوێی عێراقیش، یەكێكی دیكەیە لەو ئاڵنگارییانەی كە رووبەڕووی پڕۆسەی سیاسی عێراق بووەتەوە و هەروەها گرفتی جددیشی لە سەر خواست و مافە دەستووری و یاساییەكانی خەڵكی كوردستان و كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان درووست كردووە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەم بۆنەیە بە دەرفەتێك دەزانیین تێیدا جەخت بكەینەوە؛ لە جێبەجێ كردنی تەواوی بڕگەكانی مادەی (140)ی دەستوور كەزامنی پێكەوەژیانی سەرجەم پێكهاتەكانی ئەم شارەیە و هەروەها داوا لە حكومەتی فیدڕاڵیش دەكەین؛ كۆتایی بەم دۆخە بهێنرێت كە ماوەی پێنج ساڵە بە سەر خەڵكی كەركوكدا سەپێنراوە، جگە لە (پێكهاتەیەك) ئەوانی دیكە لە زۆربەی ئیستحقاقە دەستوری و ئینتیخابییەكانیان بێبەش و پەراوێز خراون، و شەراكەتی راستەقینە لەم پارێزگایەدا لە سایەی ئەم (ئیدارەیە) كەوتووەتە بەر هەڕەشە و مەترسی جددیی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا