پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ سێشەممە26ی کانونی یەکەم، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ڕاگەیەندراوێک ئاراستەى ئەو قوتابى و خوێندکارانە دەکات کە لەدەرەوەى وڵات دەخوێنن.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە ڕاگەیەندراوەکەدا بڵاویکردەوە،” لەسەر ڕاسپاردەى د.ئارام محمد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، بەهۆى پشووەکانى سەرى ساڵ و بۆ خزمەتکردنى قوتابیان و خوێندکاران و بەسەربردنى پشوەکانى سەرى ساڵ لەنێو خانەوادەکانیان، سەرجەم ئەو قوتابى و خوێندکارانەى بە مەبەستى درێژەدان بە خوێندن لەدەرەوەى وڵاتن، دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ هەرێم”.
ئاماژەی بەوەکرد، ئەو خوێندکارانەی بەمەبەستی درێژەدان بەخوێندن لە دەرەوەی وڵاتن دەتوانن لە ڕۆژانی 25/12/2023 تا 2/1/2024 بگەڕێنەوە هەرێمى کوردستان و پشوى سەری ساڵ لەگەڵ خانەوادەکانیان بەسەرببەن.
ڕوونیکردەوە، ئەو ماوەیەی دیاریکراوە بە بچڕان لە خوێندن بۆیان هەژمار ناکرێت.