پەیامێکی نوێ لە موقتەدا سەدرەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر ئەمڕۆ سێشەممە دووپاتیکردەوە کە ڕەتیدەکاتەوە ئەو کەسانەی بە “گەندەڵ” ناویان دەبات لە عێراق حکومڕانی بکەن.

بەبۆنەی ڕۆژی 10ی موحەرەمەوە موقتەدا سەدر تویتێکی بڵاوکردەوە تێیدا ئاماژەی بەوەکرد، “خوداش گەندەڵکار ناکاتە فەرمانڕەوا بەسەرمانەوە، وەکو منیش بەیعەت ناداتە گەندەڵکار”.

ئەم هەڵوێستەی سەدر دوای ئەوە دێت ڕۆژی دووشەممە نوری مالکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا هەڵوێستی سەدری ڕەتکردەوە لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق و دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنی پێشوەختە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا