بەرپرسێكی یەكێتی بۆ كەمال كەركوكی: مافی ئەوەت نییە باسی كەركوك بكەیت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی لە شاری كەركوك وەڵامی قسەكانی كەمال كەركوكی دایەوە و رایگەیاند، هەموو كەس مافی ئەوەی هەبێت قسە لەسەر كەركوك بكات، كەمال كەركوكی و حزبەكەی ئەو مافەیان نیە، هەموو خەڵكی كەركوك باش ئەوە دەزانێت تەنها یەكجار لەكاتی هەڵبژاردنی پارێزگارێك بۆ كەركوك ، ئەو شارە پێویستی بە پارتی هەبوو رێگرییان كردو نەیانهێشت پارێزگارێكی كورد دابنرێت.

عەلی قەڵایی، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی لە شاری كەركوك بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: پارتی لە هەولێرەوە بانگەشە بۆ كەركوك دەكات و بەڵێنی كاركردن بە كەركوكییەكان دەدات، لە كاتێكدا ئەوان لە ساڵی 2018 دا بایكۆتی هەڵبژاردنیانكرد و ئامادەنین بگەڕێنەوە بۆ كەركوك بۆئەوەی پێكەوە شانبدەینە بەر ئەو واقیعە و بیگۆڕین و ئەو زوڵمەی لەسەر كوردە نەیهێڵین.

بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی لە كەركوك وتی: پارتی لە هەولێرەوە فرمێسكی تیمساحی بۆ كەركوك و كەركوكییەكان دەڕێژن، لەكاتێكدا خەباتی راستەقینەی كەركوكییەكان لە ناو كەركوكدایە نەك دەرەوەی كەركوك.

وتیشی: كاتێك زۆرترین ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لای پارتی بوو رێگرییان كرد لەوەی پارێزگارێكی كورد بۆ كەركوك هەڵبژێردرێت، هەموو كەس مافی ئەوەی هەبێت باسی كەركوك بكات كەمال كەركوكی و پارتی ئەو مافەی نیە لەبەرئەوەی یەكجار كەركوك پێویستی بەپارتی بوو كە ئەندامەكانی ئەنجومەنی پارێزگای كۆببنەوە پارێزگارێكی كورد دیاری بكەن پارتی نەیكرد.

ئاماژەی بەوەشكرد، پارتی بۆخۆیان بەشێكن لەو گەمە هەرێمایەتییەی دژی كەركوك و كەركوكییەكان دەكرێت، ئەگەر كەركوك لای ئەوان داگیركراوە لای ئێمەش هەر هەمان شتە بەڵام بۆ كەركوك بوون یانی ئەوەی لەناو خەڵك و شارەكەدا بیت و رووبەڕووی ئەو واقیعە ببیتەوە كە سەپێنراوە نەك لە دوورەوە دابنیشیت و خۆت لە واقعی كەركوك بدزیتەوە.

لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی حزبەكەی بۆ كەركوك كە لە شاری هەولێربەڕێوەچوو كەمال كەركوكی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی هێرشیكردە سەر یەكێتی و وتی: ئەوان ئەگەر 100 كورسیش بهێنن هیچیان بۆ كەركوك پێناكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا