لەیەکێتیەوە بۆ پارتی: گوتتان بە 12 هەزار پێشمەرگەوە شەڕدەکەین بەڵام بەیانیەکەی شەنگالتان بۆ داعش چۆڵکرد

پۆڵەتیک پرێس:

مەڵبەندی 15ی ڕێکخستنی شنگالی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەداوە “خەڵكی شنگال هەموو شاهیدن كە پارتی شنگالی رادەستی داعش كرد”.

لە ڕاگەیەندراوەکەی مەڵبەندی 15ی یەکێتی هاتووە “باسی ئەوەتان کرد كە خەڵکی شنگال شاهیدی ئەوەن كێ قوربانی و خوێنی داوا لە كاتی پەلاماری تیرۆرستانی داعش بۆ سەر شنگال راستیيەکە ئەوەیە ئێوە بوون كە دەسەڵاتی شنگال بە دەستتان بوو و ئێوە بوون کە بەرپرسی لقەکەتان دەی وت: بە 12 هەزار پێشمەرگە شەڕ دەکەین، بەڵام لە ڕاستیدا شەوی پێش هاتنی داعش ئەمرى پێدرا هەمووی بکشێنەوە بەبێ یەك تەقە و ئێوە بوون كە بەرپرسی لقەکە دەی وت: شنگال چۆڵناکەین تا داعش بە سەر تەرمەکەماندا نەڕوات، بەڵام پێش هەموو خەڵکی شنگال دەڤەرەکەتان چۆڵکرد و خەڵکی سڤیل بە دەستی داعشتان بەجێهێشت و ئێستاش خەڵکی شنگال هەمووی شاهیدە کە ئێوە شنگال رادەستی داعش کرد”.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە

“خەڵكی شنگال هەموو شاهیدن كە پارتی شنگالی رادەستی داعش كرد”
مەڵبەندی (15)ی شنگالی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، خەڵكی شنگال هەموو شاهیدن كە پارتی شنگالی رادەستی داعش كرد
دەقی راگەیەندراوەكە
لە بارەی بارودۆخی شنگال و ئەو رووداوانەی لە شنگال روویدا لە نێوان سوپای عێراق و هێزی (یەبەشە) ئێمە وەكو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شنگال هیچ كاتێک لەگەڵ ئەوەدا نیین كە خاكی شنگال ببێتە قوربانی تەسفیەکردنی حیسابات.
سەبارەت بە راگەیاندراوی لقی 17 پارتی بە چەند خاڵێك هەندێک راستی بیری ئەوان دەهێنینەوە:
– باسی ئەوەتان کرد كە خەڵکی شنگال شاهیدی ئەوەن كێ قوربانی و خوێنی داوا لە كاتی پەلاماری تیرۆرستانی داعش بۆ سەر شنگال راستیيەکە ئەوەیە ئێوە بوون كە دەسەڵاتی شنگال بە دەستتان بوو و ئێوە بوون کە بەرپرسی لقەکەتان دەی وت: بە 12 هەزار پێشمەرگە شەڕ دەکەین، بەڵام لە ڕاستیدا شەوی پێش هاتنی داعش ئەمرى پێدرا هەمووی بکشێنەوە بەبێ یەك تەقە و ئێوە بوون كە بەرپرسی لقەکە دەی وت: شنگال چۆڵناکەین تا داعش بە سەر تەرمەکەماندا نەڕوات، بەڵام پێش هەموو خەڵکی شنگال دەڤەرەکەتان چۆڵکرد و خەڵکی سڤیل بە دەستی داعشتان بەجێهێشت و ئێستاش خەڵکی شنگال هەمووی شاهیدە کە ئێوە شنگال رادەستی داعش کرد.
– باسی پرۆسەی ئازادکردنی شنگالتان کرد کە تەنیا ئێوە بوون، راستیەکە ئەوەیە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هاوکاری زۆر چەک و تەقەمەنی لەڕێگای سوریا رەوانەی شاخی شنگال کردووە و تا ئێستا یەکێتی یەک چرکە شنگال بەجێی نەهێشتووە و شان بە شانی خەڵکی شنگال بەشداری پرۆسەی ئازادکردنی شنگالدا کردەوە و پۆلێک لە پێشمەرگەی یەکێتی سەربە لیوای 111 لە پرۆسەی ئازادکردنی شنگالدا شەهید بوون.
– باسی 16ی ئۆکتۆبەری 2017 تان کرد كە خەڵكی شنگال داوا لە ئێوە کردووە کە خۆیان ئیدارەی خۆیان بکەن ئەگەر راستە بۆ خەڵکی شنگال ئیدارەی خۆی نەکرد.
– باسی هەڵبژاردنی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو راستیەکە ئەوەیە کە بە دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکی خەڵکی شنگال دەنگیدا و بەڵگە ئاشکرایە کە دایکێکی شنگال بۆ سۆشیال میدیا باسی ئەوە دەکات ئەگەر دەنگ نەدات بە پارتی لەناو کەمپ دەری دەکەن و بەڵگەی زۆر هەیە کە بە پارە و تەهدیدکردنی خەڵک بە بڕینی ئازوقە و دەرکردنیان لە کەمپ دەنگی خەڵکتان برد.
– ئێوەن کە ناهێڵن خەڵک بگەڕێتەوە شنگال بۆ سوود وەرگرتن لە دەنگدان.
– سەبارەت بە موزایەدە یەکێتی هەرگیز لە سەرەتایی دامەزراندنی لەگەڵ موزایەدە نەبووە و نابێ و هەمیشە خزمەتکاری خەڵک بووە، چونکە ئێمە خوێندکاری رێبازی مام جەلالن کە هەمیشە پارێزەری تایبەتی ناوچە دابڕاوەکان بوو.
– یەکێتی لەگەڵ ئەوە دایە کە دۆخی شنگال ئارام بێت و سەقامگیری و ئاشتی و خزمەتگوزاری لە دەڤەرەکە دروست ببن و داواکارين رێگابدەن خەڵکی شنگال بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.
مەڵبەندی 15ی ڕێکخستنی شنگال ی.ن.ک

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا