پۆڵه‌تیك پرێس
فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى كوردستان هه‌ڵوێستى خۆى له‌باره‌ى به‌رده‌وامى لێبڕینى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌ربڕى و سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كه‌ش ده‌ڵێت” ئه‌و كه‌مكردنه‌وه‌یه ته‌نها خۆگونجاندنى حكومه‌ته له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه داراییه‌ى پێیدا تێده‌په‌ڕین”.
زانا خالید، سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى كوردستان به پۆڵه‌تیك پرێس-ى راگه‌یاند، “لێبڕین به‌ڕێژه‌ى 21% له‌موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران لێبڕین نییه، به‌ڵكو خۆ گونجاندنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه له‌گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخه داراییه‌ى دروستبووه، ده‌بێت فراكسیۆنه‌كانى به‌شداربوو له حكومه‌ت واقعیانه‌تر بیر له‌م پرسه بكه‌نه‌وه”.
وتیشى، “فراكسیۆنى یه‌كێتى و گۆڕان له سه‌نگه‌رێك نین و فراكسیۆنى پارتیش له سه‌نگه‌رێكى دیكه، ئێمه رێككه‌وتنى سیاسیمان هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌ردوو لایه‌نى به‌شدار له‌حكومه‌ت، به‌رپرسیارێتى ئه‌و دۆخه له ئه‌ستۆى هه‌مومانه و ده‌بێت ئه‌و قۆناغه به‌یه‌كه‌وه تێپه‌ڕێنین، له هه‌مانكاتدا ناكرێت پێیه‌ك له حكومه‌ت و پێیه‌ك به ئاڕاسته‌ى ئۆپۆزسیۆنبوون هه‌بێت له‌نێو حوكمڕانیه‌تى هه‌رێم”.
سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى جه‌ختیكرده‌وه، هه‌رچه‌نده پشكى شێریان له‌به‌رپرسیارێتى حكومه‌ت به‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام ئه‌و به‌رپرسیارێتییه ته‌نها له‌ئه‌ستۆى پارتى نییه، “هیچ كاتێكیش پارتی له‌و به‌رپرسیارێتییه ڕاینه‌كردووه، به‌هیواین لایه‌نه به‌شداربوه‌كانى دیكه‌ى به‌شدار له‌حكومه‌ت له‌و به‌رپرسیارێتییه رانه‌كه‌ن، چونكه دۆخه‌كه گشتیه و ده‌بێت پێكه‌وه تێىپه‌ڕێنین”.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، سه‌رباری به‌رزبونه‌وه‌ى به‌هاى دۆلار و نرخى نه‌وت و زۆربونى داهاتى خاڵه سنوریه‌كان، حكومه‌تى هه‌رێم به‌رده‌وامه له كه‌مكردنه‌وه و لێبڕینى ڕێژه‌ى 21%ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم و بڕیاریداوه بۆ مانگى ئاداریش به‌هه‌مان میكانیزمى پێشوو موچه دابه‌شبكات.