پۆڵەتیك پرێس
لە كۆبوونەوەی مەسرور بارزانی، لەگەڵ شاندی دانووستانكاری حكومەت لەگەڵ بەغدا، سەرۆكی حكومەت جەختی لە پابەندبوون بە یاسای بودجە كردەوە.
رۆژی پێنجشەممە 3 ی حوزەیرانی 2021، مەسرووربارزانی، سەرۆكی حكومەت لە گەڵ شاندی دانوستانكاری حكومەتی هەرێم لە گەڵ حكومەتی فیدراڵی كۆبووە و لە كۆبوونەوەكەدا پابەندبوونی هەرێم بە جێبەجێكردنی یاسای بودجە دووپاتكرایەوە.
شاندی دانوستانكار دەرئەنجامی كۆبوونەوەكانیان خستەڕوو تایبەت بە جێبەجێكردنی پابەندییەكانی هەرێم لە چوارچێوەی یاسای بودجە لە بواری نەوت و داهاتی نانەوتی، كە لە كۆبوونەوەكان لەگەڵ وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارە فیدراڵییەكان ، ڕێككەوتن لەسەر میكانیزمی جێبەجێكردنی یاساكە كرا وە.
شاندی حكومەتی هەرێم ئاماژەی دا بە ڕێككەوتنی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی و هەرێم لەسەر میكانیزمی هاوبەش بۆ جێبەجێكردنی ئەركەكانیان كە لە یاسای بودجە بۆیان دیاری كراوە بە پێی تایبەتمەندییان.