سەرۆككۆماری عێراق پەیامێك ئاراستەی ئەردۆغان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

د. لەتیف رەشید سەرۆككۆماری عێراق پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی رەجەب تەیب ئەردۆغان كرد، بە بۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆككۆماری توركیا و سوربوونی عێراقی لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی هەردوو وڵات دووپاتكردەوە.

سەرۆككۆماری عێراق لە پەیامەكەیدا بۆ ئەردۆغان رایگەیاندووە، بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەتان بە سەرۆك كۆماری توركیا بەناوی گەلی عێراقەوە گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەكەین و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین لە ئەركەكەتان، داوا لە پەروەردەگار دەكەن خێرو خۆشی بۆ خۆتان و گەلەكەتان بهێنێت.

سەرۆككۆماری عێراق لە پەیامەكەیدا سوربوونی عێراقی دووپاتكردووەتەوە لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندیی دۆستانە و هەماهەنگییەكان لەنێوان هەردوو وڵات و گەلی دۆست، كە ببێتە مایەی پتەوكردنی ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی و نێودەوڵەتی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا