وەزارەتی خوێندنی باڵا بنەماكانی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی توانستی زمانی كوردی دادەڕێژێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ڕێگەی ئەنجامدانی (تاقیكردنەوەی ستانداردی توانستی زمانی كوردی) و (دانانی پرۆگرامێكی تایبەت بە فێربونی زمانی كوردی)، سیاسەتی گرنگیدان بە زمانی كوردی دادەڕێژێت.

رۆژی یەكشەمە ڕێكەوتی 21_5_2023 بەسەرپەرشتی د. ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، كۆبونەوەی لیژنەی باڵای دانانی تاقیكردنەوەی ستانداردی توانستی زمانی كوردی لە زانكۆكانی كوردستان بەڕێوەچوو.
لە كۆبونەوەكەدا كە د. محەمەد حسێن سەرۆكی دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری و سەرۆكی لێژنەی باڵای دانانی تاقیكردنەوەی ستانداردی توانستی زمانی كوردی ئامادەیبوو، لە دەستپێكدا وەزیری خوێندنی باڵا ڕایگەیاند: پەرەپێدانی زمانی دایك ئەركێكی نەتەوەیی و نیشتمانی و مۆڕاڵی و زانستییە و فاكتەری بنچینەیی پاراستنی ناسنامەی نەتەوەییمانە.

وتیشی: وەك وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی تێڕوانین و پلانی درێژخایەنمان هەیە بۆ پەرەپێدانی زیاتری زمانی كوردی، جێگەی خۆشحاڵییە كە لەئێستادا بەشەكانی زمان و ئەدەبی كوردی لە زانكۆكانی كوردستان لە ڕوی مەعریفی و توانای مرۆییەوە لەئاستێكی بەرزدان.

لەبارەی دانانی مەرجەكان و چوارچێوەی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی ستانداردی توانستی زمانی كوردی و دانانی پرۆگرامێكی یەكگرتووی فێربونی زمانی كوردی ، د.ئارام محەمەد قادر دوپاتیكردەوە، گرنگە بۆ نەتەوەكەمان كاربكەین بۆ ئەوەی لە ئێستادا بتوانین ببین بە خاوەنی تاقیكردنەوەی ستانداردی توانستی زمانی كوردی، چونكە بەم ڕێگەیەوە دەتوانین سیاسەتی گرنگی دان بە زمانی كوردی دابڕێژین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا