وەزارەتی رۆشنبیری كار بۆ ئامادەكردنی رێبەری میدیایی دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری رۆشنبیری حكومەتی هەرێم لە كۆنگرەی تایبەت بە میدیای سریانی وتەیەكی پێشكەش كرد و رایگەیاند، وەزارەتەكەی پڕۆژەی ئامادەكردنی ڕێبەرێكی میدیایی لەبەر دەستە، كە تێیدا كار كراوە بۆ پاراستنی بنەماكانی ئازادی كاری ڕۆژنامەوانی و كاركردنی دامەزراوە میدیاییەكان لە چوارچێوەی یاسادا.

حەمەی حەمە سەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشداری لە خولی دووەمی كۆنگرەی میدیای سریانی كرد و لە وتارێكدا راگەیاند، حكومەتی هەرێمی كوردستان بایەخێكی زۆر بە راگەیاندن بە گشتیی و ڕاگەیاندنی پێكهاتەكان دەدات، هەروەها بایەخێكی زۆر بە كولتوور و بوارە جیاجیاكانی ژیانی پێكهاتەكان دەدات. لەو پێناوەشدا حكومەت چەندین بەڕێوبەرایەتی گشتیی درووستكردووە، كە یەكێكیان بەڕێوبەرایەتی ڕۆشنبیری سریانییە.

وتیشی، حكومەتی هەرێمی كوردستان پشتیوانی لە داڕشتنی پەیمانی شەرەف بۆ كاری میدیایی دەكات، خودی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە نزیكەوە چاودێری ئەو بابەتە دەكات.

وەزیری رۆشنبیری باسی لەوەشكرد، وەزارەتەكەی پڕۆژەی ئامادەكردنی ڕێبەرێكی میدیایی لەبەر دەستە، كە تێیدا كار كراوە بۆ پاراستنی بنەماكانی ئازادی كاری ڕۆژنامەوانی و كاركردنی دامەزراوە میدیاییەكان لە چوارچێوەی یاسادا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا