پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە شارۆچکەی دینارتەی سەربە قەزای ئاکرێ، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە ژن و پیاوێک بەیەکەوە کوژران.
بەگوێرەی زانیارییەکان، شەوی ڕابردوو کاتژمێر 2:00ی بەرەبەیان لە گوندی گربیش لە شارۆچکەی دینارتەی سەربە قەزای ئاکرێ ژن و پیاوێک لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی کوژران.
لە ئێستادا تیمەکانی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە ڕووداوەکە و تەرمی ژن و پیاوەکەش ڕەوانەی پزیشکیی دادی دهۆک کراوە.