وەزارەتی پێشمەرگە: چەندین مۆڵگەی داعش تێكدران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێكدا كۆتایی هاتنی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكەی ئەمڕۆی لەگەڵ سوپای عێراق لە میحوەری گەرمەسێر راگەیاند و ئەوەی خستە ڕوو، لە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكەیان لەگەڵ سوپای عێراق ژمارەیەكی زۆر شوێن و مۆڵگەی “تیرۆرستان” تێكدران.

لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە، ئەمڕۆ 8_12_2021، لە هەردوو میحوەری یەكی گەرمەسێر و دووی قەرەتەپە، هێزەكانی پێشمەرگە، بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، بەمەبەستی دوورخستنەوەی مەترسییەكانی تیرۆریستانی داعش و لەناوبردنی مۆڵگەكانی تیرۆریستان، ئۆپەراسیۆنێكی كێوماڵ كردنیان لەو ناوچانەدا ئەنجام دا، كە دەكەونە ناوچەی بایەخپێدراوی ئەمنی هاوبەش لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی.

ئەوەشخراوەتە روو، لەم ئۆپەراسیۆنەدا لە میحوەری گەرمەسێرەوە هەریەك لە لیواكانی (3 و 5)ی پیادە و لە میحوەری دووی قەرەتەپەوە لیواكانی(9 و 17) ی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، لەگەڵ چەند یەكەیەكی هێزەكانی 70، بەشداریان تێداكرد.

باس لەوەشكراوە، ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەكە، كێوماڵكردنی ناوچەی دیاریكراو بوو بەگشتی، تێكدانی ژمارەیەكی زۆر مۆڵگە و شوێنی تیرۆرستان، بەئامانجگرتنی سەیارەیەكی پیك ئاپ، رەنگی سپی چێندراو بەتەقینەوە، چارەسەركردنی لەلایەن ( ل 17) ەوە، هەروەها هەڵگرتنی چەند مینێكی چێندراو لە سنوری ناوچەی ( لیوای 53 فق1) و هەڵگرتنی لەلایەن تیمی ئەندازەوە.

لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی پێشمەرگەدا ئاماژە بەوەدراوە، بەشێك لەو هێزانە لە سنوری میحوەری دووی قەرەتەپە جێگیركراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا