لە عێراق پلان هەیە 36 بەنداوی نوێ بەمەبەستی گلدانەوەی ئاو دروستبکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ئاشکرایکرد، لە عێراق پلان هەیە 36 بەنداوی نوێ بەمەبەستی گلدانەوەی ئاو دروستبکرێت.

عەلی رازی، بەڕێوەبەری گشتی دەستەی  گشتی بۆ بەنداوەکان و کۆگاکردن لە وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان ڕایگەیاند،” وەزارەت پلانی پێشنیارکردنی 36 جێگەی بۆ دروستکردنی بەنداو هەیە لەگەڵ وەزارەتی پلاندانان، یەکێک لەو بەنداوانەش بە کۆمپانیایەکی حکومی دراوە بەمەبەستی دەستپێکردنی کارەکان بۆ دروستکردنی”.

ئاماژەی بەوەکرد، پلان و دیزاینی دروستکردنی سێ بەنداو لە کەربەلا، نەینەوا و سەماوە تەواوکراوە و بەمەبەستی جێبەجێکردنی بۆ وەزارەتی پلاندانان نێردراوە.

ڕوونیکردەوە، شەپۆلی باران بارینی ماوەی ڕابردوو کاریگەری باشی لەسەر زیادبوونی ئاستی ئاوی بەنداوەکان هەبووە، هەروەها %10 ئاستی گلدانەوەی ئاو زیادیکردووە و بەنداوەکانی موسڵ، دوکان، دەربەندیخان و حەمرین لەئاستێکی زۆر باشدان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا