کۆمەڵێک بڕیار لەلایەن مستەفا کازمییەوە

پۆڵەتیک پرێس

مستەفا کازمی لەمیانی دانیشتنی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کە بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی وڵات سازکرا چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد.

نوسینگەی مستەفا کازمی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، یەکێک لە بڕیارەکان جەختکردنەوەیە لە پارەدارکردنی وەزارەتی تەندروستیی بە بەهای هەشت ملیۆن و 126 هەزار و 820 دۆلار لەلایەن وەزارەتی داراییەوە.

ئەوەش هاتووە، پێویستە وەزارەتی دارایی بڕی سێ ملیۆن و دوو هەزار و 220 دۆلار بۆ پێشەکی ژەمی یەکەمی ڤاکسینی فایزەر دابین بکات، واتە دوو دۆلار پێشەکی بۆ هەر ژەمە ڤاکسینێک و بڕی پێنج ملیۆن و 124 هەزار و 600 دۆلار بۆ تەواوی وەجبەی یەکەمی ڤاکسینەکە تەرخان بکات کە بڕەکەی 512 هەزار و 460 ژەمە ڤاکسینە.

یەکێکی تر لە بڕیارەکان ئەوەیە رەزامەندی لەسەر کڕینی بڕێکی زیاتری ڤاکسینەکەی کۆمپانیای فایزەر بدرێت.

رۆژی سێشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا