لێدوانی نوێی كازمی له‌باره‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران

پۆڵه‌تیك پرێس:
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند، “خوازیاری هاوكاری پەرلەمانین بۆ تێپەڕاندنی رێوشوێنەكانی دەستپێكردنی خەرجكردنی مووچە”.

مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌تویته‌ری خۆی له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، “هەندێك لەهەوڵدان قەیرانی نه‌ختینه‌ی دارایی بكەنە بابەتێكی سیاسی، بەڵام لێكتێگەیشتن هەیە لەنێوان حكومەت و دارایی پەرلەمان كە هۆكارەكە كەڵەكەبوونی هەڵەكانە”.

به‌وته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، لەپلانی “وەرەقەی سپی” چارەسەریان بۆ ئه‌و كێشه‌یه‌ داناوە.

كازمی هه‌ر له‌تویته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، “خوازیاری هاوكاری پەرلەمانین بۆ تێپەڕاندنی رێوشوێنەكانی دەستپێكردنی خەرجكردنی مووچە”.

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ كازمی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی یاسای قه‌رز و پلانی حكومه‌ت بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كۆبوه‌وه‌، بڕیاریشه‌ ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگ له‌سه‌ر یاسای قه‌رزكردن بدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا