بڕیاری لە سێدارەدان بۆ هاوسەری سێوان قادر دەرچوو

پۆڵەتیك پرێس

دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ هاوسەری سێوان قادر پەسەندكرد بەهۆی ئەوەی تاوانبارە بە كوشتنی هاوسەر و منداڵەكانی.

رۆژی 16_12_2018 لە ‌گەڕەكی ئاسوودەی قەزای چەمچەماڵ سێوان قادری تەمەن 23 ساڵ و هەر سێ منداڵەكەی بەناوەكانی (لارین دیار تەمەن دوو ساڵ و دارین دیار تەمەن پێنج ساڵ و دەرون دیار تەمەن یەك ساڵ) لە ماڵەكەی خۆیاندا سووتان و بەهۆی ڕووداوەكەوە هەرسێ منداڵەكە ڕاستەوخۆ گیانیان لەدەستدا و دایكەكەش بەڕێژەی ٩٠٪ سووتا و ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سوتاویی لە سلێمانی كرا، بەهۆی سەختی برینەكەیەوە سێوان بەرەبەیانی‌ ڕۆژی 24_12_2018 گیانی لەدەستدا، دواتر هاوسەرەكەی بە ئەنجامدەری ئەم تاوانە تۆمەتباركرا.

دوای تەمیزكردنەوەی بڕیاری دادگای تاوانەكانی سلێمانی بە سزای لە سێدەران بۆ هاوسەركەی سێوان، ئەمڕۆ دادگای تەمیز، بڕیارەكەی داگای تاوانەكانی سلێمانییان پەسەند كرد.

دوای دەرچوونی بڕیاری كۆتایی لەلایەن دادگاوە، دۆسیەكە رەوانەی سەرۆكایەتی هەرێم دەكرێت بۆئەوەی نێیرڤان بازرانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان واژووی بڕیارەكە بكات.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک