پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ شەممە16ی ئەیلول، ڕێخکراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی کاردانەوەی چڕ و پڕی فریاگوزاری بۆ لافاوە بێ وێنەکەی ڕۆژهەڵاتی لیبیا، تەنێک پێداویستی تەندروستی لە ئیماراتەوە ڕەوانەی شاری بنغازی لیبیا کراوە.
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاشکرایکرد، ئەو هاوکاریانە لە دەرمانی سەرەتایی و پێداویستی بۆ چارەسەری نەخۆشییەکان، نەشتەرگەری فریاگوزاری و کەرەستەی پزیشکی پێکهاتوون و بەنزیکەیی بەشی 250 هەزار کەس دەکەن، هەروەها هاوکارییەکان جانتای بۆ گواستنەوەی تەرمەکان بەشێوەی سەلامەت تێدایە.
ڕوونیکردەوە، لە دێرنە تائێستا زیاتر لە نۆ هەزار کەس بێسەروشوێنن و تیمەکان بەردەوامن لە بەدواداچوونی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستدا و بێسەروشوێنن، تائێستا سێ هەزار و 985 تەرم دەرهێنراون کە ناسنامەیان دیارنییە و ژمارەکەش لەگەڵ بەردەوامی بەدواداچوونی تیمەکانی گەڕان ئەگەری بەرزبوونەوەی هەیە.
جەختیکردەوە، “ئه‌وه دۆخەی لیبیا كاره‌ساتێكی بێ وێنه‌یه و دڵگرانین به له‌ده‌ستدانی هه‌زاران كه‌س، هاوسۆزین له‌گه‌ڵ ئه‌و خێزانانه‌ی كه ئازیزانیان له‌ده‌ستداوه هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هه‌موو كۆمه‌ڵگه زیانلێكه‌ووتوه‌كان و پابه‌ندین به پێشكه‌شكردنی پاڵپشتی پێویست بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كان بۆ دانیشتووانی توشبوو له ڕۆژهه‌ڵاتی لیبیا”.