پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە قەزای حەویجەی سەربە پارێزگای کەرکوک دۆزرایەوە و پێدەچێت تەرمی کچانی ئێزدی تێدابێت.
لەوبارەیەوە سەرۆکی دەزگای شەهیدانی عێراق ئاشکرایکرد، گۆڕه بهكۆمهڵهكه لەلایەن تیمێکی تەکنیکی و ئەندازیارییەوە ههڵدراوهتهوه و بەدواداچوونە سەرەتاییەکان وای دەردەخەن تەرمی کچانی ئێزدی تێدابێت کە لەلایەن داعشەوە كۆمهڵكوژ كراون.
وتیشی، دوای پڕۆسەی هەڵدانەوەی پاشماوەکان، ڕادەستی پزیشکی دادوەری دەکرێنەوە تا ناسنامەی قوربانییەکان دیاریبکرێت.
ساڵی 2014 چەکدارانی داعش هێرشیان کردەسەر قەزای شەنگال ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی ئێزدییان کوشت و هەندێکیان تا ئێستاش بێسەروشوێنن.