مەزڵوم کۆبانی هێرشەکەی تورکیای بۆ سەر شەنگال ئیدانە کرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەزڵوم کۆبانی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات، تویتێکی سەبارەت بە هێرشەکانی تورکیای بۆ سەر شەنگال بڵاو کردەوە.

مەزڵوم کۆبانی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات- هەسەدە لە تویتێکدا هێرشە ئاسمانیەکانی تورکیای بۆ سەر شەنگال ئیدانە کرد و وتی، “هێزە نێودەوڵەتییەکان بەرپرسیارن لە ڕاگرتنی پێشێلکارییەکان و پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی”.

لە تویتەکەیدا ئاماژەی بەوەشدا، “هێرشکردنە سەر هاوسەرۆکی خۆبەڕێوەبەریی خۆسەری شەنگال، مەروان بەدەل و منداڵەکانی، هاوشێوەی کۆمەڵکوژییەکەی شاری قامیشلۆیە.

کۆبانی ڕوونیشی کردەوە، “کردنەوەی ئاسمان بەڕووی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا، کە هەر چۆنێک بیەوێت هاووڵاتییانی مەدەنی بکاتە ئامانج، کۆمەڵکوژیی لێدەکەوێتەوە. هێزە نێونەتەوەییەکان بەرپرسیارن لە ڕاگرتنی پێشێلکارییەکان و پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید مەروان و خەڵکی ئێزدی دەکەم و ساخ بن”

ڕۆژی  سێشەممە 7_12_2021، فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی سوپای توركیا ئۆتۆمبێلی مەروان بەدەل خودێدا، هاوسەرۆكی دەستەی بەڕێوەبەریی شنگالی بۆردوومانكرد و لەكاتی هێرشەكەدا هەردوو منداڵەكەشی لەگەڵدابووە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا