لایەنە كوردییەكان لەپێكهێنانی هاوپەیمانی نزیكن

پۆڵەتیك پرێس:
ئەو حزب و لایەنانەی بەنیازی پێكهێنانی هاوپەیمانی بوون بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەتایبەت لە ناوچەكێشەلەسەرەكان تائێستا هیچ ئەنجامێكیان نەبووە، بەرپرسی مەڵبەندی یەكێتیش لەكەركوك دەڵێت: هیچ رێگری و ئاستەنگێك بۆ ئەو هاوپەیمانییە لەئارادانییە و تەنیا بەهۆی دواخستنی هەڵبژاردنەكەوە دواكەوتووە.

محەمەد عوسمان بەرپرسی مەڵبەندی یەكێتیی نیشتمانی لەكەركوك بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: هاوپەیمانی لایەنەكان بەهۆی دوخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق پێكنەهێنراوە، ئەگەرنا هیچ ئاستەنگێك لەبەردەم پێكهێنانی لەئارادا نییە و ئامادەكاری باشی بۆ كراوە.

محەمەد عوسمان وتیشی: لەكۆتا كۆبوونەوەمان لەگەڵ حیزب و لایەنكانی دیكە بەتایبەت بۆ سنوری كەركوك سەرجەم حیزبە كوردستانییەكان جگە لەپارتی رێككەوتووین لەسەر پێكهێنانی هاوپەیمانییەكە و ئەگەر كورد خۆی بیەوێت دەتوانێت ئەو هاوپەیمانییە بۆ ناوچە كێشەلەسەرەكان پێكبهێنێت.

بڕیارە رۆژی 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق ئەنجامبدرێت، حیزب و لایەنەكانیش دەستیان بە ئامادەكاری بۆ پێكهێنانی هاوپەیمانی كرد، بەڵام ئەو هاوپەیمانییە تائێستا پێكنەهێنراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا