نرخی نەوت دادەبەزێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە، 9ی ئابی 2021، نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهاندا نرخێكی نوێی تۆماركرد و بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی.

بۆرسەی جیهانی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە 69 دۆلار و 36سەنت فرۆشراوە.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 66 دۆلار و 89 سەنت فرۆشراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، لە دوو رۆژی رابردوودا نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە زیاتر لە 70 دۆلار فرۆشراوە.

بەهۆی کۆبونەوەی رۆژی 18ی تەموز وڵاتانی ئۆپیک پڵەس کە رێککەوتن لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی هەناردەی نەوت،نرخی نەوت روی لە دابەزین کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا