نرخی نەوت دووبارە بەرز دەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

رۆژی چوارشەممە لەدوای ئەوەی داخرانی یەکێک لەگەورەترین سیستمەکانی بۆری سوتەمەنی ئەمریکا لەرۆژی شەشەمی نزیکبووەوە، نرخی نەوت جارێکی دیکە بەرزبووەوە.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، لەئێستادا بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە 68 دۆلار و 57 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش لەبازاڕەکانی جیهاندا بە 65 دۆلار و 35 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەپێی داتاکانی کۆمەڵەی پیشەسازی پەیمانگای پترۆڵی ئەمریکی، کۆگاکانی نەوتی خاوی ئەمریکی لەهەفتەی رابردوودا بەبڕی 2.5 ملیۆن بەرمیل نەوت پاشەکشەی کردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا