نرخی نەوت بەرز بووەوە

پۆڵەتیك پرێس

جارێكی دیكە نرخی نەوت بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینی و لە ئێستادا یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 63 دۆلارو 56 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.

هاوكات لەگەڵ بەرزبونەوەی نەوتی برێنت، نەوتی خاویش بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی بەجۆرێك ئێستا یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریكا بە 60 دۆلار و 80 سەنت مامەڵەی پێوەی دەكرێت.

دۆزینەوەی ڤاكسین دژی ڤایرۆسی كۆرۆناو پابەندبوونی وڵاتانی ئۆپیك بە بڕیاری كەمكردنەوەی بڕی بەرهەمهێنان دوو هۆكاری سەرەكی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتن.

ئەو نرخەی ئێستای نەوت بەرزترین ئاستی نرخە لە سەرەتای ساڵی 2020ەوە تاوەكو ئێستا، ساڵی رابردو بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بۆ خوار 25 دۆلار دابەزی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا