هەسەدە لەرۆژئاوای کوردستان رێوشوێنی ئەمنی دەگرێتەبەر

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، لەسەر رۆشنایی هێرشە موشەکیەکەی کرایەسەر بنکەی سەربازی ئەمریکا لەکێڵگەی نەوتی عومەر لەدێرەزوور، زنجیرەیەک رێوشوێنی ئەمنیان گرتووەتەبەر.

ئێوارەی دوێنێ هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، بنکەی سەربازی ئەمریکا لەکێڵگەی نەوتی عومەر لەدێرەزوور روبەڕوی هێرشێکی مەترسیدار بووەتەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

ئەو هێرشە دوای چەند سەعاتێک لەراگەیەندراوەکەی کەتائیبی حزبوڵـڵا دێت کاتێک پەیمانیدا وەڵامی بۆردومانەکەی ئەمریکا بداتەوە بۆسەر دەستەی حەشدی شەعبی لەسنورەکانی عێراق و سوریا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا