لە توركیا ژمارەیەك كۆچبەری كورد دەستگیردەكرێن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە توركیا 144 كۆچبەری كورد دەستگیركران كە لە هەرێمی كوردستان و رۆژهەڵاتی كوردستان روویان لەو وڵاتە كردووە.

توركان ئەسڵان ئاغاچ، ئەندامی كۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی سەر بە هەدەپە رایگەیاند: 144 كۆچبەر كە خەڵكی هەرێمی كوردستان و رۆژهەڵاتی كوردستانن لە شارۆچكەی مارماریسی سەر بە موغڵا دەستگیركراون و لە ناوەندێكی ناردنەوەی كۆچبەران هێڵدراونەتەوە.

ئاماژەی بەوەش كرد، لەو 144 كۆچبەرە 60 كەسیان پیاون و 41 كەسیان ژنن و 43 كەسیشیان منداڵن و بەشێكیش لە منداڵەكان باری تەندروستیان تێكچووە.

توركان ئەسڵان ئاغاچ باسی لەوەش كرد، وەك پارتی دیموكراتی گەلان چاودێری رەوشی كۆچبەرەكان دەكەن بەڵام بەهۆی ئەوەی كۆتایی هەفتەیە لە توركیا لە ئێستادا ناتوانن كۆچبەرەكان ببینن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا