تەرمی یەکێک لە گەنجە خنکاوەکانی چەمی خەمەڵوکە دۆزرایەوە

پۆڵەتیک پرێس

ئەمڕۆ شەممە 2ی نیسان، تەرمی یەکێک لەو سێ گەنجە دۆزرایەوە کە لە یەکەم رۆژی نەورۆزی ئەمساڵ کەوتنە چەمی خەمەلوکەی ماوەت و گیانیان لە دەستدا.

دوای بەردەوام بوون لە گەڕان بۆ ماوەی زیاتر لە 12 ڕۆژ بە دوای ئەو سێ گەنجەی لە یەکەم ڕۆژی نەورۆزی ئەمساڵ کەوتنە ناو چەمی خەمەڵوکە، لە قەزای ماوەت ئەمڕۆ تەرمی یەکێکیان بە ناوی ( هەڵکەوت نوری ) کە دانیشتووی شاری هەولێرە، بەمەبەستی سەردان هاتۆتە سلێمانی بۆ ماڵی باوکی هاوسەرەکەی دۆزرایەوە. بە دووری زیاتر کە 2 کیلۆمەتر لە شوێنی ڕووداوەکە دۆزرایەوە، گەڕان بە دوای ئەوانیدەکەشدا بەردەوامە.

دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، ” قائیمقامیەتی ماوەت و فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی سنورەکەو بەڕێوەبەرێتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی و تیمی فڕۆکەوانیی و خۆبەخشان و کەسوکاری قوربانییەکان ڕاسپێردراون و هەماهەنگی یەکتربن بۆ دەرهێنانەوەی تەرمی ئەم ئازیزانە”.

تیمەکانی فریاگوزاری تەرمی گەنجەکەیانن لە ڕێگەی هەلیکۆپتەرەوە دەرهێنایەوەو، ڕەوانەی پزیشی دادوەری سلێمانی دەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا