بە بۆنەی جەژنەوە بڕیارێک لەبەرژەوەندی فەرمانبەران دەدرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەسەر داوای محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاردرا بۆ ئەم مانگە لێبڕینی پێشینەی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق ڕابگیرێت.

لە نوسراوێکدا کە واژۆی ئیحسان یاسین عەوادی، بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی لەسەرە ئاماژە بەوەکراوە، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک وەزیران، داوا دەکەین هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست لە بانکە حکومی و ئەهلییەکان بگیرێتەبەر بۆ ڕاگرتنی لێبڕینی پیشینەی مووچەی فەرمانبەران.

ئەوەش هاتووە، بڕیارەکە تەنها ئەم مانگە دەگرێتەوە و بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە دەرکراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا