کەشناسی: باران بارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 18ی ئادار، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەتەواوی ناوچەکانی هەرێم لەگەڵ نمە باران لە زۆربەی ناوچەکاندا، لەکاتەکانی ئێوارەدا کاریگەری دابارین زیاد دەبێت بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکان و پارێزگای دهۆک، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بە سێ بۆ پێنج پلە نزم دەبنەوە.

سبەی سێشەممە19ی ئادار، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بەردەوامی نمە باران لەکاتەکانی بەیانیدا پاشان کەشەکە بۆ تاوە باران و بروسکە دەگۆڕێت سەرەتا لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم پاشان بۆکاتەکانی نیوەرۆ تەواوی ناوچەکان دەگرێتەوە، شایانی باسە بری دابارین لەناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و گەرمیان زیاتر دەبێت، کاریگەری ئەم شەپۆڵە تاکاتەکانی درەنگانی شەو بەشێوەی جیاجیا بەلاوازی بەردەوامی دەبێت بەتایبەتی لەناوچە شاخاوویەکانی سنووری رۆژهەڵات، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 16پلەى سیلیزى

سلێمانی :15 پلەى سیلیزى

دهۆک : 15پلەى سیلیزى

کەرکوک : 20پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 17پلەى سیلیزى

زاخۆ : 15پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 6پلەى سیلیزى

سۆران : 14پلەى سیلیزى

گەرمیان : 20پلەى سیلیزى

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا