لەبارەی بەهەدەردانی ئاو عێراق وەڵامی توركیا دەداتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عێراق، وەڵامی لێدوانێكی باڵیۆزی توركیا لە بەغداد، دەربارەی بەهەدەردانی ئاو لە وڵاتەكەی دەداتەوە و دەڵێت، توركیا سەرپەرشتیاری عێراق نیە و پێویستە پشكی دادپەروەرانەی خۆی لە ئاو بۆ بەربداتەوە.

مەهدی رەشید حەمدانی وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عێراق رایگەیاند، لێدوانێكی باڵیۆزی توركیا لە بەغداد دەربارەی بەهەدەردانی ئاو لە عێراق ناڕاستە و وروژاندنی رای گشتییە و هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتی كۆمەڵایەتی، پێویستە وەزارەتی دەرەوە بانگهێشتی باڵیۆزی توركیا بكات و یاداشتی ناڕەزایی پێشكەش بكات.

وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عێراق ئاماژەی بەوەشكرد، توركیا سەرپەرشتیاری عێراق نیە و پێویستە بەپێی پەیماننامە نێودەوڵەتییەكان بەبێ دەستوەردان لە سیاسەتی ئاوی پشكی دادپەروەرانەی عێراق لە ئاو بەربداتەوە.

بەوتەی وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عێراق، ناڕەزاییە بەردەوامەكانی توركیا لەبارەی بەهەدەردانی ئاو لە عێراق هەوڵێكە بۆ تێكەڵكردنی كارتەكان، تاكو ماف بداتە خۆی بۆ كەمكردنەوەی پشكی ئاوی عێراق.

دوێنێ عەلی رەزا گۆنای باڵیۆزی توركیا لە بەغداد لە لێدوانێكدا رایگەیاندبوو، عێراق خۆی بەرپرسیارە لەو وشكەساڵییەی دووچاری هاتووەو هۆكارەكەشی بەهەدەردانی ئاو و بەكارنەهێنانییەتی بەشێوەیەكی باش. رەتیشیكردەوە، وڵاتەكەی ئاوی گرتبێتەوەو رێڕەویی رووبارەكانی گۆڕیبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا