وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی سعودیە دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بۆ یەکەمین جار لە دوای ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە ڕیازی پایتەختی سعودیە.

ئاژانسی ئیرنای ئێرانی رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ـی ئابی 2023، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئیران گەیشتە پایتەختی سعودیە و لەلایەن جێگری وەزیری دەرەوەی سعودیە پێشوازی لێکرا.

لە دوای رێککەوتنی سنووری نێوان هەردوو وڵات لە مارسی 2023 و ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکان، ئەمە بەیەکەم سەردانی وەزیری دەرەوەی ئێران دادەنرێت بۆ ئەو وڵاتە.

حوزەیرانی رابردووش، شازادە فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە، بۆ یەکەمین جار گەشتی تارانی کردوو و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆبووەوە.

مانگی مارسی رابردوو، بە مانگێکی گرنگ و مێژووی دادەنرێت لە پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سعودیە. لەو مانگەدا بە نێوەندگیری چین، هەردوو وڵات لەسەر سنوورە ئاوییەکانی کەنداوی عەرەبی و دژایەتی سیاسی و سەربازی یەکتر لە یەمەن و سوریا و لوبنان، گەیشتن بە چارەسەری دیبلۆماسی و سیاسی.

لە ساڵی 2016، سعودیە بە فەرمی لەلایەن خۆیەوە هەموو پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران پچڕاند. ئەمەش پاش ئەوە هات کە کونسوڵخانەی ئەو وڵاتە، لە کاردانەوەکانی کوشتنی رێبەرێکی شیعە لە سعودیە. لەلایەن خۆپشاندەرانەوە هێرشی کرایە سەر لە تاران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا