ئێزدییەكان نیگەرانن لە هێنانی خێزانە داعشەكانی كەمپی هۆڵ بۆ موسڵ

پۆڵەتیك پرێس

جێگری سەرۆكی شارەوانی شەنگال دەڵێت، ئێزدییەكان نیگەرانن لە هەوڵەكانی حكومەتی عێراق بۆ گواستنەوەی خێزانە داعشەكانی كەمپی هۆڵ بۆ موسڵ، لە كاتێكدا هیچ هەوڵێك نادات بۆ گەڕاندنەوەی ئەو منداڵانەی ئێزدییەكان كە لە زیندانی شەدادیەن لە سوریا.

رەنا حەسەن، جێگری سەرۆكی شارەوانی شەنگال بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: حكومەتی عێراق لە كاتێكدا هەوڵی گواستنەوەی خێزانە داعشەكانی كەمپی هۆڵ دەدات بۆ موسڵ، لە ساڵی 2014 ەوە هیچ هەوڵێكی نەداوە بۆ هێنانەوەی زیاتر لە 400 منداڵی ئێزدییەكان كە تەمەنییان لە نێوان حەوت بۆ 12 ساڵدایە و لە زیندانی شەدادیەن لە سوریا.

جێگری سەرۆكی شارەوانی شەنگال، لەكاتێكدا ئەو خێزانانەی داعش شانازی بەوەوە دەكەن خێزانی داعشن كەچی بەرپرسانی عێراق دەیانەوێت وانیشان بدەن ئەوانە ئاوارەی عێراقین و لە سوریان نەك خێزانی داعشە عێراقییەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا