ئەمریكا: چاودێری كەمپی هۆڵ دەكەین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا دەڵێت، لە نزیكەوە چاودێری رەوشی كەمپی هۆڵ دەكەن و پێیان وایە گرنگە ئەمن و ئاسایش لە كەمپەكە بەرقەراربكرێت و هاریكارییە مرۆییەكان بگاتە ئەوانەی‌ لە كەمپەكەدا دەژین.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی‌ ئەمەریكا رایگەیاند: لە نزیكەوە چاودێری كەمپی هۆڵ دەكەین و لەگەڵ هاوبەشەكانمان لە گۆڕەپانەكەدا لە پەیوەندیداین بۆ زانینی ئەوەی‌ رودەدات.

شەوی دوشەممەی رابردوو 28 ی ئادار لەكاتی گەڕانی هێزێكی ئاسایش لە كەمپی هۆڵ، بە چەك و موشەكی ئاربی جی، هێرشكرایە سەر هێزەكە لەلایەن شانەیەكی داعشەوە.

بەپێی بەیاننامەیەكی ئاسایش، لەو پێكدادانەدا چەكدارێكی شانەكەی‌ داعش كوژراوەو ژمارەیەكی تریشیان برینداربون، بەبێ ئەوەی ژمارەی بریندارەكان ئاشكراكرابن.

وەزارەتی دەرەوەی‌ ئەمەریكا دەڵێت، گرنگە ئەمن و ئاسایش لەو ناوچانە بەرقەراربكرێت و هاریكارییە مرۆییەكان بگات و ئەوانەی‌ لە كەمپەكەدا دەژین بپارێزرێن بە دەیەها هەزار لەو منداڵانەی‌ لە كەمپەكەدا دەژین.

كەمپی هۆل نزیكەی‌ 56150 كەسی تێدا دەژی، ژمارەی‌ خێزانەكانی ناوی بە 15250 مەزەندە دەكرێن، 2423 لە خێزانەكان، ژن و منداڵی چەكدارانی داعش و هەڵگری 60 رەگەزنامەی‌ جیهانین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا