ژنە سورییەكان كەمپی هۆڵ جێدەهێڵن

پۆڵەتیك پرێس

ئیدارەی خۆسەری لە رۆژئاوای كوردستان بڕیاریدا ژنە سوورییەكانی ناو كەمپی هۆڵ ئازاد بكات‌و بیانگەڕێنێتەوە ناوچەكانی خۆیان.

شێخموس ئەحمەد، سەرۆكی كاروباری كۆچبەران و پەنابەر لە باكورو رۆژهەڵاتی سوریا، بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ژنە سورییەكانی كەمپی هۆڵ بەجێدەهێڵن و ئەمەش بە واتای ئازاد كردنیان نییە، چونكە ناتوانین بڵێین ئەوان داعشن.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێشتر كەمپی هۆڵ دەرگای كراوەبوو بۆ هەموو ئەو كەسانەی لە ژێر زوڵم و ستەم داگیركاریدا بوون، لە ئێستاشدا بڕیاری گەڕانەوەی ئەو ئاوارانە دراوە، بەتایبەت ئەوانەی لە دەسەڵاتی حكومەتی سوریا پەنایان بۆ كەمپی هۆڵ هێنابوو.

راشیگەیاند، بریارەكە تەنها بۆ ئەو پەنابەرانەیە كە پاش دانوستاندن لەگەڵ وڵاتانی خۆیان كە لێوەی هاتوون، بەڵام بڕیارەكە ژنانی داعش ناگرێتەوە كە بیانین، بەڵكو تەنها سورییەكان دەگرێتەوە.

كەمپی هۆڵ دەكەوێتە پارێزگای حەسەكە، زیاتر لە 64 هەزار كەسی تێدایە، كە 24 هەزار و 300 یان خەڵكی سوریان، لە كاتی شەڕ دژی داعش دەستگیركراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا