نرخی بەنزین لە سلێمانی دادەبەزێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی ئاشکرایکرد، نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین ئەمڕۆ لەشاری سلێمانی دادەبەزێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە14ی ئادار، بەهمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی ڕایگەیاند، لە کاتژمێر 4ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە، لەشاری سلێمانی هەرسێ جۆرەکەی بەنزینی نۆرماڵ، موحەسەن و سوپەر بۆ هەر لیترێک 25 دینار دادەبەزێت.

ئاماژەی بەوەکرد، هۆکاری دابەزینی نرخی بەنزین دەگەڕێتەوە بۆ کەمی خواست لەسەری و زیادبوونی بەرهەمی ناوخۆ.

هاوکات، نرخی لیترێک بەنزین لەهەرسێ جۆرەکە بەمشێوەیەی لێدێت،  بەنزینی سوپەر دەبێت بە هەزار و 200 دینار، موحەسەن هەزار و 50 دینار و نۆرماڵیش 825 دینار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا