ئەنجامی كۆبوونەوەی شاندی هەرێم و سەرۆكوەزیرانی عێراق ئاشكرا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شاندی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبونەوە، بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم، هەردوولا گەشتنە رێككەوتنی سەرەتایی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.

وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، ڕۆژی یەكشەممە 26_2_2023 شاندی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابوری و دكتۆر ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و خالید چاوشلی سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی هەرێم لەشاری بەغداد لە گەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبونەوە.

ئەوەشهاتووە، لە دیدارێكدا كەهەریەك لە دكتۆر فواد حسێن و محەمەد تەمیم جێگرانی سەرۆك وەزیران و حەیان عەبدول غەنی وەزیری نەوتی عێراق و تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق و بەنگین ڕێكانی وەزیری ئاوەدانكردنەوەی عێراق ئامادەی بوون، تاوو توێی پشكی هەرێم لە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2023 ی عێراق كراو وەفدی هەردولا گەیشتنە ڕێكەوتنی سەرەتایی بۆ چارەسەری كێشەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا