ئیبراهیم رەئیسی: ئێمە و سعودیە دوژمنی یەكترنین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆك كۆماری ئێران دەڵێت، ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ سعوودیە هاوكێشە سیاسییەكانی ناوچەكە دەگۆڕێت.

ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆككۆماری ئێران بە ئاژانسی فەرمی سانای سووری راگەیاند، ئێران و سعوودیە دوو وڵاتی گەورەن، ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەكانیان هاوكێشە سیاسییەكانی ناوچەكە دەگۆڕێت.

وتیشی: گەلانی موسڵمان لە ناوچەكەدا پشتگیری لە دادپەروەری دەكەن، ئەو كاتەی كە پەیوەندییەكانی ئێران لەگەڵ سعوودیە خراپ بوو، رێبەری باڵا رێنمایی دەكردین، كە دوژمن تەنیا ئەمەریكا و ئیسرائیلە.

باسی لەوەشكرد، رەتی ئەوە دەكەینەوە، كە سعوودییە دوژمنمان بێت، یاخود ئێمە دوژمنی ئەوان بین، لەم پێناوەش وڵاتانی ناوچەكە راستیی زۆریان بۆ دەركەوتووە، ئەمەریكا و ئیسرائیل ئێرانییان وەك فۆبیا نیشاندەدا، كە تەنیا بڵاوكردنەوەی ترس بوو لە ناوچەكە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا