دەنگی تەقینەوەیەكی بەهێز لە نزیك وێستگەیەكی ئەتۆمی ئێران بیسترا

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەنگی تەقینەوەیەكی گەورە لە نزیك وێستگەی ئەتۆمی نەتەنز بیسترا و میدیاكانی ئێرانیش زانیاری جیاواز لەبارەی دەنگەكەوە بڵاودەكەنەوە، میدیای فەرمی وڵاتەكەش دەڵێت، تەقینەوەكە تاقیكردنەوەی موشەكی دژە كردەوەی خێرا بووە بۆ ئەگەری هێرشی دوژمن.

لە ماوەی رابردوودا چەند جارێك هێرشكراوەتە سەر وێستگە ئەتۆمییەكانی ئێران بەتایبەت وێستگەی ئەتۆمی نەتەنز و بەشێكی زۆر لە ئامێرەكانی لە كاركەوتون، بەرپرسانی ئەو وڵاتەش ئیسرائیل تۆمەتبار دەكەن بە ئەنجامدانی هێرشەكان.

ئەوەش لەكاتێكدایە ئەمرۆ خولی حەوتەمی دانوستانە ئەتۆمییەكانی ئێران و وڵاتانی خۆرئاوا لە ڤییەننا بەبێ ئەنجام كۆتایی هات و وڵاتانی خۆرئاوا دەڵێن، ئێران بۆ بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی درێژە بە كۆبوونەوەكان دەدات.
نەتەنز ئەو شوێنەیە كە گەورەترین بنكەی ئەتۆمی ئێرانی لێیە و هەمیشە ئیسرائیل هەڕەشەی بەئامانجگرتنی ئەو بنكەیە دەكات.

بەر لە چەند رۆژێكیش چەند سەرچاوەیەك لە وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل رایانگەیاندبوو، پلانیان بۆ هێرشكردنە سەر بنكە ئەتۆمییەكانی ئێران داڕشتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا