سیستانی‌و خامنەیی حەشدی شەعبی دابەش دەكەن

پۆڵەتیك پرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكانی عێراق باس لەدروستبوونی دابەشبوون لەنێوان هێزەكانی حەشدی شەعبی لەعێراق دەكەن، كە ئەوەش پەیوەندی بەململانێكانی نێوان عەلی سیستانی‌و عەلی خامنەیی هەیە.

سەرچاوەكان باس لەوەش دەكەن، كە بەم دوایانە فەسیلەیەكی نوێ‌ لەهێزەكانی حەشدی شەعبی بەناوی “حشد العتبات” جیابوونەتەوەو رەتیانكردووەتەوە چیتر بەشێكبن لەهێزەكانی حەشدی شەعبی لەعێراق.

بەپێی سەرچاوەیەكی ئاگادار، فەسیڵەی “حشد العتبات” لەگروپەكانی “عەلی”و ”العباس”و ”علی اڵاكبر”و ”أنصار المرجعیە” جیابوونەتەوە، كە ئەو گروپانە سەر بە مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق عەلی سیستانی بوون.

هەر بەپێی سەرچاوەكە، ئەو فەسیڵەیە، پابەندیان بۆ عەلی خامنەیی رابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران دەربڕیوە، كە ناوبراو بەهۆكارێك دادەنرێت بۆ دروستبوونی كێشە لەناو گروپە چەكدارییەكان.

لەو بارەشەوە محەمەد بەحر علوم وتەبێژی فەسیلەی “حشد العتبات” رایگەیاندبوو، كە ئەو پێشێلكارییانەی گروپەكانی حەشدی شەعبی ئەنجامیانداوە، هۆكار بووە بۆ جیابوونەوەیان.

هەروەها رایگەیاندووە، كە ئەوان دەیانەوێت بەپێی دەستوورو یاسا مامەڵە بكرێت‌و گروپە چەكدارییەكانی تری حەشدی شەعبیش

زیادبوونی گرژییەكانی نێوان فەسیلەكانی حەشدی شەعبی لەكاتێكدایە، عێراق بەرەو هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان هەنگاو دەنێت، كە بڕیارە لە 6/6/2021 بەڕێوەبچێت.

لەو چوارچێوەیەش ئێران بەنیازە چەند گروپێكی چەكداری نزیك لەخۆی یەك بخات، بۆ ئەوەی بەهاوپەیمانییەكی گەورەوە بچنە هەڵبژاردن براوەی یەكەم بن، تا دەسەڵاتی عێراق بەتەواوی كۆنتڕۆڵ بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا