سبەی رێككەوتنی ئیمارات و ئیسرائیل واژۆ دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس:

بڕیارە سبەینێ لە واشنتۆن لە كۆشكی سپی بە ئامادەبوونی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رێككەوتننامەی ئاشتی ئیمارات و ئیسرائیل واژۆبكرێت.

لە 13ی ئابی 2020 رێككەوتنی ئیسرائیل و ئیمارات راگەیەنرا، ئیمارات لە دوای میسر 1979، ئوردن 1994 سێهەم وڵاتە رێككەوتن لەگەڵ ئیسرائیل دەكات و دوای ئەویش بەحرێن دێت.

بە مەبەستی واژۆكردنی رێككەوتنەكە، عەبدوڵڵا بن زاید وەزیری دەرەوەی ئیمارات بە سەرۆكایەتی شاندی ئیمارات، دوێنێ گەیشتە واشنتۆن.

ئەبوزەبی رێگا دەدات بە چونە ناوەوە و ئاڵوگۆڕی كەلوپەل و بەرهەمەكانی ئیسرائیل بەسەرجەم جۆرەكانیەوە لە ئیمارات و بۆ ئیماراتییەكانیش هەیە گرێبەست لەگەڵ ئیسرائیلییەكاندا بكەن.

لەشاندەكەی ئیماراتدا وەزیرانی ئابووری، پێشەسازی و باڵیۆزی ئیمارات لە ئەمریكا و نەتەوە یەكگرتووەكان ئامادە دەبن.

شاندی ئیسرائیلیش بە سەرۆكایەتی بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆك وەزیران دەبێت.

رێككەوتنی ئیمارات و بەحرێن لەگەڵ ئیسرائیل كاردانەوەی زۆری هەبووە، بەشێك پشتیوانی و بەشێكیش دژایەتیان كردووە، بە تایبەت ئێران و توركیا و فەڵەستین بە توندی دژی وەستانەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا