ئیسرائیل هێزی زیاتر رەوانەی غەززە دەکات

پۆڵەتیک پرێس

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئێوارەی دووشەممە رایگەیاند، سوپاکەیان دەستیکردووە بە هێرشکردنەسەر ئامانجی سەربازی حەماس لەغەززە و هێزی زیاتریان ناردووەتە ناوچەکە.

میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، سوپای ئیسرائیل جوڵانەوەی حەماسی بە بەرپرسی هێرشەکانی غەززە لەقەڵەمداوە و هەڵدانی موشەکە فەڵەستینییەکانیان بەهێرشیکی توند بۆسەر ئیسرائیل هەژمارکردووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ دووشەممە هێزەکانی بەرهەڵستی فەڵەستین لەکەرتی غەززە ژمارەیەک موشەکیان بەئاراستەی قودس هەڵدا، ئەمەش لەدوای کۆتاییهاتنی ئەو وادەیەی هێزە فەڵەستینییەکان دابوویانە ئیسرائیل بۆ کشانەوەی هێزەکانی لەمزگەوتی ئەقسا دوای ئەو هێرشە یەک لەدوای یەکانەی کردیانەسەر فەڵەستینییەکان.

پێشتریش چەند سەرچاوەیەک لەئیسرائیل رایگەیاند، شەش موشەک لەکەرتی غەززەوە ئاراستەی شاری قودس کراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا