كازمی بەڵێنی چارەسەكردنی كێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە كۆبوونەوەی جێگری سەرۆكی پەرلەمان و سەرۆك وەزیرانی عێراق، كێشەی شایستە داراییەكانی هەرێم تاوتوێكراو، كازمیش بەڵێنی چارەسەركردنی گرفتی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی داوە.

بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، كۆبوونەوەكەیان لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق لەبارەی شایستە داراییەكانی مووچە خۆران و جوتیارانی هەرێمی كوردستانەوەبوو.

وتیشی، “داوام كرد كازمی بەپێی ئەو رێككەوتنەی لە نێوان هەرێم و بەغدا هەیە بە زووترینكات مووچە و شایستە داراییەكانی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت”.

ئاماژەی بەوەشكرد، كازمی رایگەیاندووە لە هەوڵی جددی دان بۆ ئەوەی كێشەی ناردنی شایستە داراییەكانی هەرێم كۆتایی پێ بێت و ئەو رێكەوتنەش كە لەگەڵ حكومەتی هەرێم كراوە جێبەجێ بكرێت، بەجۆرێك مووچەی ئەو چەند مانگانەی ماوە بۆ كوردستانی بنرێن.

دوای تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای كورتهێنانی دارایی لە پەرلەمانی عێراق كە نوێنەرانی كورد بایكۆتی دانیشتنەكەیان كرد، بەغدا هیچ بڕە پارەیەكی بۆ هەرێم نەناردووە.

بەپێی پرۆژەكەش ناردنی پارە لە بەغداوە بۆ هەرێم پەیوەستكراوە بە رادەستكردنی بەشێك لە نەوتی هەرێم بە كۆمپانیای سۆمۆ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا