سەرەڕای کارەساتی بومەلەرزە سوپای تورکیا بەردەوامە لەسەر هێرشەکانی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند، سەرەڕای بومەلەرزەکەی سوریا و تورکیا کە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی دەیان هەزار کەس و سەرقاڵی هەموو لایەک بە هاوکاریی مرۆییەوە، سوپای تورکیا کۆبانێی بۆردوومان کرد و دوو شەڕڤان گیانیان لەدەستدا.
هەسەدە ئاماژەى بەوەشکردوە،  شەوی ڕابردوو درۆنی تورکی سنووری کۆبانێی بۆردومان کردووە و بە هۆیەوە دوو شەڕڤانی کورد گیانیان لە دەست داوە.

هەسەدە ئەوەشى خستەڕوو، سەرەڕای کارەساتی بومەلەرزە لە سوریا و تورکیا و کاریگەرییە مرۆییەکانی، هێشتا حکومەتی تورکیا پێداگرە لەسەر سیاسەتە دوژمنکارییەکانی لەسەر بنەمای هێرش و جەنگ.

هەسەدە داوای ڕاگرتنی ئەو هێرشانەی کردووە، پێشتریش نەتەوەیەکگرتووەکان داوای ڕاگرتنی هەموو جۆرە گرژییەکی کردبوو بۆ ئەوەی هەمووان سەرنج بخەنە سەر هاوکارییە مرۆییەکان لە سوریادا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا