“پێشتر هه‌ڕه‌شه‌ له‌ غالب محه‌مه‌د كرابوو”

پۆڵه‌تیك پرێس:
هاوپه‌یمانی هیوا له‌په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر هێرشكردنه‌ سه‌ر غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی هیوا ڕاگه‌یاند.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكی هاوپه‌یمانی هیوای كوردستانیدا باس له‌وه‌كراوه‌، “لەپێشهاتێکی چاوەڕوانکراودا، ئێوارەی ئەمڕۆ هاوڕێمان(د.غالب محەمەد) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەلایەن دەستێکی رەشەوە بە چەقۆ پەلاماردرا. ئەمەش لەکاتێکدا کە پێشتر دامەزراوە ئەمنیەکان لەئاستی هەرێم و عیراق ئاگادارکرابوونەوە کە بەهۆی را و رەخنەکانی لەدەسەڵاتدارانی هەرێم، هەڕەشەی لێکراوە”.

ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی هیوا:

 

ئێمە ئەم کردەوە نامەردانەیە ئیدانە و شەرمەزار دەکەین و داواکارین دامەزراوە ئەمنییەکانی هەرێم.

لەپێشهاتێکی چاوەڕوانکراودا، ئێوارەی ئەمڕۆ هاوڕێمان(د.غالب محەمەد) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەلایەن دەستێکی رەشەوە بە چەقۆ پەلاماردرا. ئەمەش لەکاتێکدا کە پێشتر دامەزراوە ئەمنیەکان لەئاستی هەرێم و عیراق ئاگادارکرابوونەوە کە بەهۆی را و رەخنەکانی لەدەسەڵاتدارانی هەرێم، هەڕەشەی لێکراوە..
ئێمە ئەم کردەوە نامەردانەیە ئیدانە و شەرمەزار دەکەین و داواکارین دامەزراوە ئەمنییەکانی هەرێم.
بەزووترین کات لێکۆڵینەوەی جدی لەرووداوەکە بکەن و ئەو دەستە رەشە و دەستەکانی تری پشتی بدۆزنەوە تا دواتر لەرێگەی دادگاوە بە سزای عادیلانەی خۆیان بگەن..
هیوای سەلامەتی بۆ هاوڕێمان د.غالب دەخوازین.. ریسواییش بۆ ئەوانەی رەخنە و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و سەرکوتکاریی تۆقاندوونی..
هاوپەیمانی هیوایەکوردستانی
لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
٢٦ی شوباتی ٢٠٢١

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا