ڕاپۆرتێکی ئەمریکی: ئیسرائیل لەتوانایدا نییە بەمنزیکانە هێرشی گشتگیر بکاتەسەر ئێران

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژنامەی نیویۆرک تایمز ئاشکرایکرد، “بەرپرسانی ئیسرائیل دانیان بەوەداناوە وڵاتەکەیان لەتوانایدا نییە بەمنزیکانە هێرشی وێرانکەر بکاتەسەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران”.

بەپێی ئەو راپۆرتەی نیویۆرک تایمز، “سەرباری هەوڵە دیبلۆماسییەکان بۆ وەستاندنی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، بەڵام بێنی گانتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل فەرمانی بە هێزەکانی ئیسرائیل داوە تا خۆیان بۆ هێرشی سەربازی دژی ئێران ئامادەبکەن”.

ژمارەیەک بەرپرس و شارەزای بواری سەربازی ئێستا و پێشووی ئیسرائیل ئەوەیان خستەڕوو، “ئیسرائیل توانای ئەوەی نییە بەمنزیکانە هێرشی گەورە بکاتەسەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران”.

ئەوەشیان وت: رەنگە بتوانرێت لەڕێی هێرشی بچووکەوە زیان بە بەشێکی بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئێران بگەیەنێت، بەڵام چەند هێرشێک بۆ وێرانکردنی دەیان وێستگەی ئەتۆمی ئێران، ئەگەرێکی دوورە و لە دەرەوەی توانای سەربازی ئیسرائیلدایە. لانیکەم لە دەرەوەی توانای ئێستای سەربازی ئەو وڵاتەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا