عوسمان كاروانی: بەرپرسی یەكەم لەروودانی ئەم بارودۆخە حوكمڕانانی هەرێمن

پۆڵەتیك پرێس:
ئەندامێكی ئەنجوومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دەڵێت: ئەگەر هەرێمی كوردستان چاكسازی ریشەیی ئەنجام بدات و رێگری بكرێت لەدەوڵەمەندبوونی زیاتری بەرپرسان، پێویستمان بە 320 ملیاری بەغدا نییە و بەداهاتی ناوخۆ، هەرێم دەتوانێت موچەی فەرمانبەران و بودجەی پرۆژەكانیش دابین بكات.

عوسمان كاروانی لەمیانی لێدوانێكی بۆ پۆڵەتیك پرێس دەشڵێت: ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو روویدا لە بەغدا چاوەڕووانكراوبوو، بەرپرسی یەكەم لەڕوودانی ئەم بارودۆخە حوكمڕانانی هەرێمی كوردستانن، چونكە ئەوەی روویداوە ئەنجامی سیاسەتی بەڕێوەبردنی هەرێمی كوردستانە لە چەند ساڵی رابردوودا.

عوسمان كاروانی باسی لەوەش كرد، ئێستاش ئەگەر دەسەڵاتدارانی هەرێم چاكسازی ریشەیی ئەنجام بدەن و رێگری بكەن لەدەوڵەمەندبوونی زیاتری بەرپرسان لە هەرێمی كوردستان پێویستمان بە 320 ملیاری بەغدا نییە و بەداهاتی ناوخۆ دەتوانرێت موچەی فەرمانبەران و بودجەی پرۆژەكانیش دابین بكرێت.

باسی لەوەشكرد حكومەتی هەرێم پێنج موچەی فەرمانبەرانی بڕی بۆ ئەوەی لەگەڵ بەغدا موچە بدات، كەواتە چۆن لە بەغدا دوو موچە دابەش دەكرێت دەبێت حكومەتی هەرێمیش موچەی دوو مانگی فەرمانبەران دابین بكات.

دوای ئەوەی لە رۆژی پێنج شەممەی رابردوو پەرلەمانی عێراق یاسای قەرزی پەسەند كرد و پشكی هەرێمی لەو یاسایە راگرت، بڕیارە سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێمیش رۆژی یەك شەممە كۆببنەوەو هەڵوێستی فەرمی هەرێم لەسەر ئەو پرسە رابگەیەنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا