پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
شاندێکی باڵای ئەمنی عێراق گەیشتە زاخۆ بەمەبەستی چاودێریکردنی دۆخی ئەمنی لەسەر سنوورەکانی عێراق و تورکیا.
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، “شاندەکە بە سەرکردایەتی عەبدول ئەمیر شەمەری جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و بە یاوەری یاریدەدەری سەرۆکی ئەرکانی سوپا و ئۆپەراسیۆنەکان و سەرکردەی هێزەکانی پاسەوانیی سنوور سەردانی زاخۆی کردووە.
ئەوەشی خستەڕوو، “شاندەکە سەردانی بارەگای لیوای پاسەوانی سنوریی یەکی ناوچەی باتیڤای کردووە لە سنووری قەزای زاخۆ، بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی دۆخی ئەمنی لەسەر سنوورەکانی عێراق و تورکیا”.
ئەم سەردانەی شاندەکەی عێراق دوای نزیکەی هەفتەیەک دێت لە بۆردومانکردنی سەیرانگەی پەرەخ لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لەلایەن سوپای تورکیاوە کە بووەهۆی گیان لەدەستدانی نۆ کەس و برینداربوونی چەند کەسێکی دیکە.