پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، بەبڕی زیاتر لە 154 ملیۆن دینار پڕۆژەیەکی کارەبا لە سنوری سیتەک و وێستگەی پارکی ئازادی جێبەجێ دەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە31ی تشرینی یەکەم، کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌كانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی و له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8%ی كاره‌با، به‌بڕی زیاتر لە (154) ملیۆن دینار و بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی دابه‌شكردنی کارەبای سلێمانی/رۆژهه‌ڵات، پرۆژەیەکی کارەبا جێبەجێ دەکرێت.
ڕوونیکردەوە، پرۆژه‌كه بریتییه له‌دانانی محاویله و ستوونی په‌ستان نزم و گواستنه‌وه‌ی محاویله له‌سنوری شاره‌وانی سیته‌ك + دانانی محاویله‌ی مساعد بۆ محاویله‌ی 4 فیده‌ری 66 لە وێستگه‌ی پاركی ئازادی به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی لۆدی زۆر له‌سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی/رۆژهه‌ڵات.
ئاماژەی بەوەکرد، کۆی بودجەی پرۆژەکە بریتییە لە(154.295.000) سه‌د و په‌نجاو چوار ملیۆن و دوو سه‌دو نه‌وه‌دو پێنج هه‌زار دینار و بڕیاره له‌ماوه‌ی 65 رۆژدا كاره‌كانی ته‌واو بێت.