گۆڕان: سورین لەسەر ئەوەی تۆماری بایۆمەتری دەنگدان لە کۆمسیۆنی بەغدا وەربگیرێت و بکرێتە بنەما

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

یاسین حەمە عەلی، ڕێکخەری ژووری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت، “سورین لەسەر ئەوەی تۆماری بایۆمەتری دەنگدان لە کۆمسیۆنەکەی بەغدا وەربگیرێت و بکرێتە بنەما”.

ئەمڕۆ چوارشەممە یاسین حەمە عەلی بە پۆڵەتیک پرێسی ڕاگەیاند، “بزوتنەوەی گۆڕان بڕوای وایە پێویستە تۆماری دەنگدەرانی بەغدا بکرێتە بنەما بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان”.

ئەوەشی ئاشکرا کرد، “لەگەڵ ئەوەداین بازنەکانی هەڵبژاردن چوار بازنە بێت و سیستمی دەنگدان تێکەڵ بێت”. وتیشی، “پێشنیاریشمان کردووە دەنگدانی تایبەت نەمێنێت و کۆمسیۆن بە میکانیزمی گونجاو ڕێکیبخات”.

باسی لەوەشکرد، “بۆ ئەوەی پێکهاتەکان نوێنەرایەتی ڕاستەقینەیان هەبێت، گرنگە تۆماری دەنگدەرانی تایبەت بە خۆیان هەبێت و بنکەی دەنگدانیان بۆ جیابکرێتەوە”.

ئەمڕۆ چوارشەممە بەشێک لە نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم بە ئامادەیی جێنین پلاسخارت ننێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە بینای سەرۆکایەتی هەرێم بۆ جاری سێیەم لەسەر پرسی هەڵبژاردنەکان کۆبوونەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا